کانونی دوھەم 12, 2017 16:04 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی سی و دووهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی موسیقای فەجر ؛سبەینێ

سی و دووهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی موسیقای فەجەر ( هەینی ) لە تاران دەس پێ دەکرێت

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی  پێنجشەمەی ئیرنا ؛ تەلاری وەحدەت ، هۆڵی میلاد  پیشانگەی نێونەتەوەیی و تاڤەری میلاد لە تاران میوانداری  بەڕێوەبردنی  جۆراوجۆری موسیقای گرووپە  ئێرانی و بیانیەکانی مێهرەجانی نێونەتەوەیی  موسیقای فەجرە . لە سی و دووهەمین  خولی  مێهرەجانی  نێونەتەوەیی  موسیقای فەجر ، موسیقای 12 گروپی نێونەتەوەیی ،10 گروپی نەوحە خوێنی ، 10 گروپی دەزگەیی ، چوار گروپی ئافرەتان ، 13 گروپی پاپ و ڕاک ، هەشت گروپی  تەلفیقی  و شەش  گروپی کلاسیکی ئێران  بەرنامە بەڕێوە دەبەن . سی و دووهەمین  خولی  مێهرەجانی نێونەتەوەیی موسیقای  فەجر  تا 20 ژانویە  درێژە بە کاری خۆی ئەدات .