کراسی یانه‌ی بارسێلۆنا به کچه کوردێکی ئێزدی به‌خشرا
سه‌رۆکی یانه‌ی بارسێلۆنای ئێسپانیا چاوی به نادیه موراد کچه کوردی ئێزدی ناسراوه‌ی جیهان که‌وت و کراسێکی فه‌خریی ئه‌و یانه‌یه‌ی پێبه‌خشی.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نادیه موراد ته‌مه‌ن ۲۳ ساڵ که باڵوێزی نیازپاکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNODC)ـه چاوی به جۆزێپ ماریا سه‌رۆکی یانه‌ی بارسێلۆنای ئێسپانیا و جۆردی کاسس جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی یانه‌که که‌وت.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕێزی له خزمه‌ت کردنی نادیه موارد به که‌یسی ژنانی ئێزدی ئه‌سیری ده‌ستی داعش گرت و کراسێکی ئه‌و یانه‌یه‌ی پێبه‌خشی که ناوی نادیه مواردی له‌سه‌ره و ژماره‌ی ۱۰یه.
نادیه مورادی ته‌مه‌ن ۲۳ ساڵ، دوای ڕزگاربوونی له‌ده‌ستی داعش، وه‌ک نوێنه‌ری کچه ئێزدییه رفێنراوه‌کان تا ئێستا چاوی به‌چه‌ندین سه‌رکرده‌ی جیهانی که‌وتووه و له‌چه‌ندین شوێنی گرنگی جیهاندا باسی له‌خه‌می ئێزدییه‌کان کردووه.