کانونی دوھەم 14, 2017 19:52 Asia/Tehran
  • بەربژاری ئێران بۆ باشترین تیمی فوتساڵی جیهان

بە ڕاگەیاندنی لیستەی بەربژارەکانیی فوتساڵی جیهان ، ئێران لە بەشی باشترین هەڵبژاردەی فوتساڵ و باشترین دەروازەبان بەربژار بووە .

بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی سایتی فوتساڵی پلەنت ، تیمی فوتساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە جامی جیهانی ٢٠١٦ ی کۆلۆمبیا پلەی سێهەمی بە خۆ تەرخان داوە لە تەنیشت ٩ تیمی دیکە بەربژاری باشترین هەڵبژاردەی جیهانە . " عەلیرەزا سەمیمی گۆلێری ئێران کە لە جامی جیهانی کۆلۆمبیا درەوشا ، وەکوو باشترین گۆلێر ڕاگەیاندراوە . عەلیرەزا سەمیمی لە جامی جیهانی فوتساڵی کۆلۆمبیا کردەوەی زۆر باشی لە ڕوانگەی ئاماریی هەبووە . هەڵبژاردەی ژێر ٢٠ ساڵانی کچانی بەرازیل، هەڵبژاردەی گەورە ساڵانی میسر ، هەڵبژاردەی گەورە ساڵانی ئاراژنتینا ، هەڵبژاردەی گەورە ساڵانیی کازاخستان، هەڵبژاردەی گەورەساڵانی پۆرتۆگال ، هەڵبژاردەی گەورە ساڵانی ڕوسیا ، هەڵبژاردەی گەورە ساڵانی خاتوونانی ڕوسیا ، هەڵبژاردەی گەورەساڵانیی ئیسپانیا هەڵبژاردەکانیی دیکەن بۆ بەربژاریی باشترین هەڵبژاردەی فوتساڵی جیهان .