ئالبۆمێکی شه‌جه‌ریان به هاوکاری کامکاره‌کان هاته بازاڕ
ئالبۆمی ڕێگه‌ی عه‌شق به‌رهه‌می هاوبه‌شی محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان و هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو، په‌رویز مشکاتیان از هنرمندان ایران له لایه‌ن کۆمپانیای (ئێران گام) و (هونه‌ری شار) ڕه‌وانه‌ی بازاڕی موسیقا کرا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئالبۆمی ڕێگه‌ی عه‌شق به ئاوازخوێنی محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان و ئاهه‌نگ داڕشتنی په‌رویز مشکاتیان و به هاوکاری گرووپی عارف ڕه‌وانه‌ی بازاڕی مۆسیقای ئێران کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئالبۆمه بریتییه له شێعره‌کانی حافز که له ساڵی 1989ی زاینی له ئه‌ورووپا به کۆنسێرتێک به‌ڕێوه چوو، له ئێستادا کۆمپانیای هونه‌ری شار بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاسته‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
گرووپی عارف که زیاتر له بنه‌ماڵه‌ی کامکاره‌کان پێکهاتووه، بریتین له: په‌رویز مشکاتیان (سنه‌تور)، داریوش پیرنیاکان (تار)، ئه‌رده‌شیر کامکار (که‌مانچه)، بیژه‌ن کامکار (ڕوباب و ده‌ف)، ئه‌رژه‌نگ کامکار (زه‌رب)، جه‌مشید عه‌نده‌لیبی (نه‌ی) و محه‌مه‌د فیروزی (عود).
ئالبۆمی مۆسیقای ڕێگه‌ی عه‌شق به‌ریتییه له‌م چه‌ند ملۆدییه که تێیدا بڵاو بووه‌ته‌وه و له ئێران‌دا ناوبانگێکی زۆریان هه‌یه: پێش ده‌رامدی ئه‌فشاری (گوڵ نۆش)، تاک ژه‌نی په‌رویز مشکاتیان به سه‌نتور، سه‌نتور و ئاوازی غه‌زه‌ڵێکی حافز، چوارمیزراب (دڵخواز)، تار و ئاواز (غه‌زه‌ڵیک له حافزێ، ملۆدی بۆ غه‌زڵێکی مه‌ولانا، که‌مانچه و ئاواز (غه‌زه‌ڵێکی حافز) و چه‌ندین غه‌زڵی دیکه له حافز و مه‌ولانا.
له ئێستا ئه‌م ئالبۆمە له هه‌موو کتێب فرۆشییه‌کانی ئێران ده‌ست ده‌که‌وێت.