گرووپی شانۆی "تجربه‌های نوپا"ی سه‌قز له مێهره‌جانی شانۆی فه‌جر به‌شداری ده‌کات
شانۆی "در بازی آخر راهی برای خروج نیست" به‌رهه‌مێک له گرووپی شانۆی "تجربه‌های نوپا" له ده‌رهێنانی ئۆمید مسته‌فایی هونه‌رمه‌ندی لاوی سه‌قزی وه‌کوو هه‌ڵبژێردراوی مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان له مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به‌شداری ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا عه‌زیزپوور، مێهدی که‌ریمی، ڕۆژانۆ ئه‌رجمه‌ند، ئۆمید نیکڕۆژ و کیانووش محه‌مه‌دی وه‌کوو ئه‌کته‌ر، ئۆمید مسته‌فایی له به‌شی دیزاینی سه‌رشانۆ و جلوبه‌رگ، ئۆمید نیکڕۆژ وه‌کوو یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رپرسی به‌شی مۆسیقا، له‌یلا عه‌زیزپوور له به‌شی گریم و شوعله حسێنی نه‌سه‌ب وه‌کوو یاریده‌ری گه‌ریم، به‌همه‌ن که‌ریمی له به‌شی مۆسیقا، کیانووش محه‌مه‌دی وه‌کوو یاریده‌ری سه‌رشانۆ و ئێلاهه وردی زاڕعی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپ، ڕۆڵ ده‌بینن.
ئه‌م مێهره‌جانه له ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه (10 و 11ی ڕێبه‌ندان) له حه‌ساری کۆگه‌ی شانۆی شار له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شداری بۆ هه‌مووانه.
شانۆی "در بازی آخر راهی برای خروج نیست" توانی له مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌ریوان له به‌شی دیزاینی سه‌رشانۆ پله‌ی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ ته‌ندیس و له به‌شی ده‌رهێنه‌ری پله‌ی دووهه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و چووه مێهره‌جانی فه‌جر.