نژیارڤانی و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان ده‌بێ بپارێزین...
ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه که هه‌ورامان بیناسازی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه هه‌ر هه‌مووشی له سروشتی ناوچه‌که وه‌رگیراوه. له ڕووی کشت و کاڵیه‌وه هه‌ورامان به‌شێکه له‌و شوێنه ده‌گه‌مه‌نانه‌ی جیهان که کاری له‌سه‌ر خاکی کشت و کاڵی کردووه و بۆ کشت و کاڵ باشتر خاکی له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه گواستووه‌ته‌وه.
هه‌ورامان وانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤ تێدایه و یه‌کێک له‌و وانه گه‌ورانه هاوڕێی و هاکۆک بوون له‌گه‌ڵ سروشته. ده‌بێت هه‌وارامان به سامانێکی فه‌رهه‌نگی و سروشتی بزانین و بیناسازی و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی بپارێزین. شایانی باسه که هه‌ورامانی ته‌خت له کوردستانی ئێران مێژووییه‌کی ۳ هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و ده‌که‌وێته ۱۶۰ کیلۆمه‌تری شاری سنه.
هه‌ورامان سالێ ۲۰۱۷ که‌یسی هه‌ورامان ڕه‌وانه‌ی یۆنسکۆ ده‌کرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری ئێزگه‌ی فه‌رهه‌نگی-مێژوویی هه‌ورامان وتی: دوای کردنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی فه‌رهه‌نگی-مێژووی هه‌ورامان پاراستنی که‌لتور و بیناسازی کۆنی هه‌ورامان و په‌ره‌دان به پیشه‌ی ده‌ستی یه‌که‌مایه‌تی ئێمه ده‌بێت. ئێمه له ڕێگه‌ی ناسنامه‌دار کردنی جیهانی، که‌لتووری هه‌ورامان داین و یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئێمه‌ش پاراستنی چۆنیه‌تی بیناسازی مێژوویی هه‌ورامان و ده‌وڵه‌مه‌دتر کردنی که‌لتوری ناوچه‌که ده‌بێت.
گه‌شتیاره‌کان بۆ دیتنی فه‌رهه‌نگ و بیناسازی کۆنی هه‌وارامان دێنه ئێره و پاراستنی ئه‌م که‌لتوره ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه.
بابه‌تی هه‌ناردنی که‌یسی هه‌وارمان بۆ یۆنسکۆ که ناسنامه‌ی جیهانی بۆ وه‌ربگیردرێت، ئاماده بووه و ساڵی ۲۰۱۷ دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین کرا ئه‌نجام ده‌بێت.
بۆ یه‌که‌مین جار کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی نووسه‌ری کورد له شاری سه‌وڵاوا کرایه هه‌وارمی.
کاری وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه ۷۰ ڕۆژی خایاندووه و ئامانجی ئه‌م وه‌رگێڕه له چاپی ئه‌م کتێبه پاراستنی زاراوه‌ی هه‌ورامی و خزمه‌ت کردن به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی بووه.