شوبات 16, 2017 09:39 Asia/Tehran
  • یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی قەراخ ئاویی ئێران، لە ئوکرایینی بردەوە

لەمیانەی دووەم ڕۆژی تۆرنێمێنتی نێودەوڵەتیی فوتباڵی قەراخ ئاویی "پێرشیەن کاپ" لە شاری بوشێهر ( هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران) شەوی پێنجشەممە یانەی ئێران لە یاریەکی حەماسی بە زەربەتی پناڵتی و بە ئەنجامی ١١ بە ١٠ لە ئوکراینی بردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئوکرایین پاڵەوانی یۆرۆلیگی ٢٠١٦ و یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی قەراخ ئاویی ئێران یانەی یەکەمی ئاسیا و شەشەمی ڕێنکینگی جیهانییە.
یارییەکانی نێودەوڵەتیی پێرشییەن کاپ، بە بەشداریی چوار یانەی ئێران، ئوکرایین، ئیتالیا و پۆڵندا لە ڕۆژی سێشەمەوە لە بووشێهر دەست پێبوو.
یانەی ئێران پاش بردنەوە لە ئوکرایین  و پۆڵندا ، لەگەڵ ئیتالیا دەچێتە مەیدانەوە.