شوبات 18, 2017 15:23 Asia/Tehran
  • پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازاد

هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی ئێران بە بەزاندنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئەمریکا لە دیداری فیناڵ، توانی ببیتە پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازادی ۲۰۱۷ی کرماشان.

 

پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی زۆرانی ئازادی ساڵی ۲۰۱۷ ی کرماشان لە یاریگای ئیمام لەم شارە بەڕێوەچوو. فیناڵی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی زۆرانی ئازاد ئێوارەی هەینی لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە هەستیارەدا، ئێران توانی بە ئەنجامی ۵ بەرانبەر بە ۳ سەرکەوێت و جامەکە بباتەوە.  

پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازاد

کوڕانی محەمەد تەڵایی بە وەدەستهێنانی ئەم پاڵەوانیە توانی بۆ شەشەمین ساڵی یەک لە دوای یەک ببێتە پاڵەوانی ئەم جامە.  پێش دیداری فیناڵ، هەڵبژاردەی ئازەربایجان بە شکست دانی تورکیا بووە سێهەم، ئەمریکا دووەم و ڕووسیا بووە پێنجەم.

پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازاد
پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازاد

 

 

 

سەرپەیڤ