شوبات 19, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی گەورەی بنەماڵەی ئەردەڵان لە سنە

گردبوونەوەی گەورەی ئەردەڵانەکانی تێکڕای وڵات لەسەر تەوەری پەرەپێدانی فەرهەنگی وتووێژ و هەوڵ بۆ گەشە و پێشڕەوتی ناوچە کوردنشینەکانی وڵات، لە سنە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنەماڵەی گەورەی ئەردەڵان لە تێکڕای وڵاتەوە  لە سنەی ناوەندی مێژوویی حکوومەتی ئەردەڵانەکان کۆبوونەوە تا جارێکی دیکە بۆ ئاوەدان‌کردنەوەی  ئیران هاوپەیمان ببن.

ئەم کۆبوونەوەیە  بە تێکۆشانی خاتوو شەهلا ئەردەڵان و دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان لە سنە بەڕێوەچوو و زیاتر لە هەزار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی ئەردەڵان بەشدارییان تێدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایە سەر چالاکیی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی بۆ وەدیهێنانی ئاقارێکی وتووێژ بە بەشداری چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی لەناو خەڵک و هەروەها گەشەپێدانی ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئاوەدان‌کردنەوەی وڵات و ناوچە کوردنشینەکان.