بەلەمی ئۆتۆماتیک لە زانکۆی تاران بەرهەم هێنرا
شوبات 19, 2017 19:17 Asia/Tehran
بەلەمی ڕۆبۆتی ئۆتۆماتیک بە ناوی مروارید لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی تارانەوە داڕێژرا و بەرهەم هێنراوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زانکۆی تاران، پڕۆژەی داڕشتن و چی کردنی بەلەمی ڕۆبۆتی ئۆتۆماتیک بە مەبەستی کۆنترۆڵ، پاراستن و چاودێری بە سەر ئێسکلەکان و چاڵەی بەندەران لە سەر داخوازی ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاپێوی لە قاڵبی سێ پڕۆژەی دوکتۆرا،، و پێنج کۆتایی نەمەی کارناسی باڵا و دوو پڕۆژەی کارناسی داڕێژرا و چێ کرا.
ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن گرووپێکی ١٢ کەسی و لە ماوەی ساڵەکانی ٩٣ تا ٩٥ لە زانکۆی تاران ئەنجام دراوە.
بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی یادی رەزمەندەکان و شەهیدانی ئۆپراسیۆنی گەورەی مروارید ئەم پڕۆژەیە مروارید ناو لێ نراوە.