سەرکەوتی تۆپی پێی ئیستقلالی خوزستانی ئێران لەبەرامبەر فەتحی عەرەبستان
شوبات 20, 2017 20:33 Asia/Tehran
تیمی فوتباڵی ئیستقلالی خوزستان، یەکەم نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی موندیاڵی ئاسیا توانی لە یەکەم دیداری دا لەم کێبەرکێیانە لە تیمی فوتبالی فەتحی عەرەبستان بیباتەوە و سەرکەوێت.
تیمی فوتباڵی ئیستقلالی خوزستان ڕۆژی دووشەممە لەیەکەم یاری دا لە کێبەرکێکانی موندیاڵی پاڵەوانانی ئاسیا لە شاری مەسقەتی عومان لەگەڵ تیمی فوتباڵی فەتحی عەرەبستان یاری کرد و توانی بە لیدانی یەک گوڵ سەرکەوێت.
تیمی فوتبالی ئیستقلالی خوزستانی ئێران لە کێبەرکێکانی موندیاڵی ئاسیا لە تاقمی بی دا لەگەڵ تیمەکانی لەخویای قەتەر، ئەلجەزیرەی ئیمارات و فەتحی عەرەبستانە.
عەرەبستانی سعودی لەبەر ئەمەی کە پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی بەشێوەی یەک لایەنە لەگەڵ ئێران پچڕاندووە، یارییەکانی دوو لایەن لە نێو وڵاتێکی سێیەم دا بەڕێوە دەچێت.