شوبات 21, 2017 15:44 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانیی تۆپی پێی ئاسیاو دەسکەوتی نوێنەرانی ئێران

پێشبڕکێکانی قۆناخی گرووپیی لیگی پاڵەوانی تۆپی پێی ئاسیا لە ساڵی٢٠١٧، رۆژی دووشەممە بەسەرکەوتنێک و شکستێک بۆ نوێنەرانی ئێران لەبەرامبەر نوێنەرانی عەرەبستان و ئیمارات دەس پێ کرا.

لە یەکەم رۆژی پێشبڕکێکانی قۆناخی گرووپی لیگی پاڵەوانیی تۆپی پێی ئاسیا، رۆژی دووشەممە تیمی ئیستقلالی خوزستان لە ئێران بە ئەنجامدانی یاریەکی سەرنجڕاکێش و جوان، بە شکست دانی یەک بە سفری تیمی ئەلفەتحی عەرەبستان، توانی سێ ئیمتیازی ئەو یاریە بەدەست بێنێ.

تیمی تۆپی پێی ئیستقلالی خوزستان کە لە گرووپی بی ئەو پێشبڕکێیانە لەگەڵ لخویای قەتەر و ئەلجزیرەی ئیماراتیش لە یەک گرووپدایە، لە دووهەم یاری خۆیدا، دووشەممە٢ی فێڤریە لەگەڵ ئەلجزیرە کایە دەکات.

لە درێژەی ئەو پێشبڕکێیانە، شەوی دووشەممە(دوێشەو) تیمی ئیستقلالی تاران لە گرووپی یەکەمی پێشبڕکێکان لەگەڵ تیمی ئەلئەهلی ئیمارات یاری کرد کە ئەو یاریە بە سەرکەوتنی دوو بە یەک بەقازانجی نوێنەری ئیمارات کۆتایی پێهات.

ئیستقلال لە گرووپی یەکی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لەگەڵ تیمەکانی تەعاونی عەرەبستان، تیمی لۆکۆمۆتیڤی تاشکەندو ئەلئەهلی ئیماراتیش هاوگرووپە.

لەچوارچێوەی ئەو پێشبڕکێیانەدا رۆژی سێ شەممە تیمی پێرسپۆلیسی ئێران لە گرووپی چوارەم، لەگەڵ تیمی ئەلهیلالی عەرەبستان و تیمی زەوبی ئاهەنی ئیسفەهانی ئێران لەگەڵ تیمی ئەلعەینی ئیمارات یاری دەکەن.