ئادار 14, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • شاخەوانی مەهابادی خە ڵاتی زێڕی ئاسیای مسۆگەر کرد

شاخەوانی مەهابادی و ئەندامی یانەی نیشتمانی توانی لە ڕکابەرییەکانی شاخەوانی بە ئیسکی کاپ، میداڵیای زێڕی ئەو ڕکابەرییانە مسۆگەر بکات.

بە پێی هەواڵی کوردپریس، عەبدولڕەحمان قەزاق، ئەندامی یانەی نیشتمانی شاخەوانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی شاخەوانی بە ئیسکی کاپی ئاسیا کە لە وڵاتی کوریای باشوور بەڕێوەچوو، توانی لە قۆناغێ تەمەنی لاوان میداڵیای زێڕی ئەو ڕکابەرییانە بەدەست بهێنێت.

هەروەها نوێنەری کوریای باشوور و ژاپۆن بە نۆرە لە پلەی دوو و سێی ئەو ڕکابەریانەدا وەستان.

عەبدولڕەحمان قەزاق، ئەندامی 17 ساڵەی یانەی ئۆمێدی شاخەوانی و ئیسکی کوێستانیی نیشتمانی ئێران و لە دایکبووی مەهاباد، لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەوە بۆ بەشداری لە ڕکابەرییەکانی کاپی جیهانی ئیسکی کوێستانی و لە قەوارەی یانە نیشتمانی چووەتە ئیتالیا.

ناوبراو تاقە نوێنەری ئێران لە قۆناغی تەمەنی میرمنداڵان و لاوان بۆ ڕکابەریی پاڵەوانی جیهانی ئیسکی کوێستانییە.