نه‌ورۆزی 96 کۆنسێرتی خۆڕایی له ته‌ختی‌جه‌مشید به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی میراتی جیهانی ته‌ختی جه‌مشید رایگه‌یاند: له کاتی ده‌ستپێکی ساڵی نوێ‌دا کۆنسێرتێکی مۆسیقا له ته‌ختی‌جه‌مشید پێشکه‌ش ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی مێهر له زاری میراتی فه‌رهه‌نگییه‌وه ڕایگه‌یاند: مه‌سعوود ڕه‌زایی مونفه‌رێد به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی میراتی جیهانی ته‌ختی‌جه‌مشید وێڕای ئاماژه به ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییه بۆ پێشوازی له میوانه‌کانی نه‌ورۆز وتیشی: ئه‌گه‌ر که‌شوهه‌وا له‌بار بێت کۆنسێرتێکی مۆسیقا له گه‌یتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ته‌خت جه‌مشیددا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوبراو زیادی کرد: به‌رنامه‌گه‌لێکی جۆربه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران دابین کراوه که بریتیین له دوو پێشانگای وێنه، کارگه‌ی فێرکاری به‌ردتاشی، دابین کردنی تیمی پێشکه‌شکردنی زانیاریی مێژوویی، کارگه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شتومه‌کی مۆزه‌خانه‌یی، کۆنسێرتی مۆسیقا و چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆری له‌و چه‌شنه.
ناوبراو کاتی سه‌ردانی بینای مێژوویی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نێشی، نه‌خش ڕۆسته‌م، نه‌خش ڕه‌جه‌ب و ته‌ختی جه‌مشید ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت له پشووه‌کانی نه‌ورۆزدا ئه‌و ناوه‌نده گه‌شتیارانه کاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌کرێته‌وه و تا 5 و 30 خوله‌کی پاشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌ی میواندارێتی له گه‌شتیاران ده‌بێت.