چوار شانۆی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڕواته فستیڤاڵی شانۆی سووره
سه‌رپه‌ره‌شتیاری حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: چوار شانۆی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و پارێزگایه له بیست و پێنجه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سووری قبووڵ کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حه‌د هووشمه‌ند ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ڕه‌شه‌مه به هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕاگه‌یاندووه: شانۆی "ئه‌ڤین و به‌رد" به‌رهه‌می پێدرام ڕه‌ۆحمانی "بازنه‌یی" به‌رهه‌می فه‌ریدوون وه‌لایی و که‌ریم عه‌لیخواه، "ته‌نها ئاسمان ده‌زانێت" له نووسینی ته‌ڵڵا موعته‌زێدی و ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئه‌سه‌دوڵڵا سابت هه‌روه‌هاش شانۆی "هه‌نگه‌کان" نووسراوی که‌ریم عه‌لیخواه و له ده‌رهێنه‌ری سه‌عید عه‌بدوڵڵاهی له‌و فستیڤاڵه‌دا قبووڵ کراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به‌رهه‌مه‌کانی بیست و پێنجه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سووره نیوه‌ی دووهه‌می مانگی گوڵانی ساڵی 96 تاوتوێ ده‌کرێت و مانگی پووشپه‌ڕ فستیڤاڵه‌که له تا‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.