ئادار 17, 2017 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان لە پێدانی پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی وەرزشی بەو ئەنجومەنە هەواڵی دا.

کامڕان ڕەزایی سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان وتیشی: فیلمی بەڵگەیی "من و بایسیکڵ" لە دەرهێنانی لەتیف فەتاحی و بەرهەم هێنانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان خەڵات و پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی وەرزشی مسۆگەر کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو فیلمە کە پێشتریش پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشدی پێبەخشرابوو، بەسەرهاتی ژیانی کابرایەکی بەساڵاچووە کە بە بایسیکڵەکەی سەردانی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی کرماشان دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان ڕوونی کردەوە: یەزدان باقری کاری فیلم هەڵگرتنەوەی ئەو بەرهەمەی لە ئەستۆ بووە و نادر مۆمیوەندیش کاری دەنگهەڵگرییەکەی ئەنجام داوە.