ئادار 19, 2017 17:23 Asia/Tehran
  • دەف و دەف ژەنیی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا

دەف و شێوەی دەف ژەنی لە پارێزگای کوردستان چووە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییە مەعنەویەکانی وڵاتی ئێران.

شێوەی دەف ژەنی لە پارێزگای کوردستان چووە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییە مەعنەویەکانی وڵاتی ئێران.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستیەکان و گەشتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیەک کە لە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٩٥ لە ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی وڵات و بە ئامادە بوونی موحەمەد حەسەن تالبیان جێگری میراتی فەرهەنگی وڵات، فەرهاد نەزەری بەرپرسی گشتی تۆماری ئاسەواری ڕێکخراوەکە و چەند مامۆستا و دەنگدەری میراتی فەرهەنگی وڵات و نوێنەرانی ١٠ پارێزگا و هەروەها مامۆستایان و گەورەکانی بواری فەرهەنگ و هونەری کوردستان لەوانە دوکتۆر موختار هاشمی، دوکتۆر حەمید ئەردەڵان و دوکتۆر مەجید شاوەیسی؛ دەف و دەفژەنیی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا.

سەید موحسن عەلەوی بە ئاماژە نبە ئەو کارە پڕ بایەخە لە بواری تۆماری ئاسەواری مەعنەوی لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییدا وتی: کوردستان لە ڕابردووی دوورەوە تا ئێستا وەکوو یەکێک ۆلە پارێزگا و ناوچە بەنرخەکانی لە بواری دروست کردن و دەف ژەنیەوە هاتووەتە ئەژمار هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆش ئەو ئامێرە عیرفانیە لە نێوان خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەرزش و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە.

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان لە درێژەدا وتی: سنە شوێنی سەرەکی دەف ژەنی لە وڵات و تەنانەت لە تەواوی جیهانە. هیوادارین بە ئەم کارەوە گەشە و پەرەپێدانی شێوەی دەف ژەنی و دروست کردنیشی لە کوردستاندا گرینگایەتی زیاتری پێ بدرێت