ئادار 21, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • ڕۆبۆتێک کە شوێنە پیسەکانی ناو ماڵ دەبینێت و خاوێنی دەکاتەوە

کۆمپانیای ئای – ڕۆبۆت گسکێکی کارەبایی نوێی داڕشتووە کە بە گەڕان لە ناو ماڵ و شوێنی کار دەتوانێت پلانێکی ورد بۆ پاک کردنەوەی دەروبەری خۆی دابڕێژێت و هەرچی شوێنە خاوێن بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زێد دی نێت، ئەم ڕۆبۆتە لە گەڵ بڵاو کەرەوە دەنگیە زیرەکەکانی ئێکۆی ئامازۆندا تەبایە و دەتوانێت ئەو فەرمانانە کە بە دەنگ وەریدەگرێت لێکی بداتەوە و بە دوایدا بڕوات و خاوێنی بکاتەوە.

بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەم ڕۆبۆتە ئەبێت بەرنامەیەک لە سەر مۆبایل دابمەزرێنیت. لەم ڕێگایەوە دەتوانێت نەخشەی شوێن یا ئەو شوێنانەی لە ماڵ یا شوێنی کار کە بڕیارە خاوێن بکرێنەوە ببینرێت و ڕەوتی پاک کردنەوەکەشی لە لایەن ڕۆبۆتەکەوە بخەیتە ژێر چاوەدێری.

ئەم ڕۆبۆتە دەتوانێت پلانڕێژی بۆ ٣٠ کەیسی پاک کردنەوە وەربگرێت تا وردە ورە ئەنجامی بدات.

هەروەها پێش دەسپێکی خاوێن کردنەوەکە کاتی پێویست بۆ ئەو کارە ڕادەگەیێنێت. کاتی هاتنە بازاڕ و نرخی ئەو گسکە کارەباییە هێشتا ڕانەگەیێندراوە.