ئادار 23, 2017 12:00 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی خانمانی فوتباڵیستی ئێرانی لە سوچی

هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی خانمان لە سوچی ڕووسیا بە سێ سەرکەوتنی بەدوای یەکدا، وەک یەکەمی گرووپەکەی توانی ڕێ پەیدابکا بۆ قۆناخی دواتری پێشبڕکێکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دیداری دوو تیمی ئێران و سلۆڤێنی دوێنێ چوارشەممە لە تۆرنۆمنتی جیهانی سوچی ڕووسیا بەڕێوە چوو و یاریزانانی ئێرانی بەسەرکەوتن بەسەر ئەو تیمەدا، وەک تیمی هەڵبژاردەو پلە یەکی گرووپەکەیان، توانیان بچنە قۆناخی دواتری ئەو پێشبڕکێیانە.

هەڵبژاردەی خانمانی لاو بەرلەوەس لەیاری لەگەڵ هەڵبژاردەی کراسنۆدار و قەزاقستان، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

یاری زەربدەری سبەی هەینی بەڕێوە دەچێ و پاشان، خەنیمی ئێران دیاری دەکرێت.