ئادار 25, 2017 16:50 Asia/Tehran
  •  جێگریی پالەوانی پیاوانی ئێران لە ململانێی تیر هاویشتن بە کەوان کۆپی ئاسیایی تایلەند

تیپی تیرهاویشتنی بە کەوان لقی کامپوندی پیاوانی ئێران لە رۆژی کۆتایی ململانێکانی تیر هاویشتن بە کەوان کۆپی ئاسیایی تایلەند ، بوو بە جێگری پالەوان .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا ،  تیمی تیر هاویشتنی بە کەوان لقی کامپۆندی پیاوانی ئێران لە بانکۆک ڕۆژی شەممە لە دواململانێی بەرامبەر تیمی بەهێزی هێند یارییەکەی داناو بەمجۆرە چوارەمین میدالیای کاروانی ئێرانی هەربەڕەنگی زێوین مایەوە.  تیمی ئافرەتانی ئێران لە لقی کامپۆندیش  کە تیمەکانی هۆنگ کۆنگ و هێندیان لە رێگای گەییشتن بە قۆناخی بەر لە فیناڵ شکست دابوو ، بەرامبەر تیمەکانی  چینی تایپە و میانمار  یارییەکەیان داناو و پلەی چوارەمی تیمی ململانێکانی دەسخست . ململانێکانی لقی ڕێکرۆ و پێشکەش کردنی میدالیای تیمەکان  ئێواڕەی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێیی بەڕێوە دەچێت .