530 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی کرماشانیان کردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: 530 هه‌زار گه‌شتیار و موسافیری نه‌ورۆزی تا کۆتایی ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 96 سه‌ردانی پارێزگای کرماشانیان کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لیل بالایی له په‌راوێزی سه‌ردانی چاودێری سه‌رووی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزارییه‌کانی سه‌فه‌ری وڵات له کۆمه‌ڵه‌ی تاقه‌وسانی کرماشان و له کۆی هه‌واڵنێراندا گوتی: بارینه‌کانی ئه‌مدواییه بۆته هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ره نه‌ورۆزییه‌کان له وڵات و ئه‌م دۆخه کرماشانیشی گرتۆته‌به‌ر به‌ڵام ئاماره‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که تا کۆتایی ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه به گشتی 530 هه‌زار گه‌شتیار و موسافیری نه‌ورۆزی هاتوونه‌ته ناو ئه‌م پارێزگایه و به‌م حاڵه‌شه‌وه له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو سه‌دا 5 گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
ناوبراو درێژه‌ی دا: هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا زیاتر له 70 هه‌زار که‌س سه‌ردانی کۆمه‌ڵه و ناوانه کۆنینه‌کان و مۆزه‌خانه‌کانی پارێزگایان کردووه و له‌م ڕوانگه‌شه‌وه له چاو ساڵی پێشوو سه‌دا 20 گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
بالایی ئاماژه‌ی به ئاماری نیشته‌جێکردنی گه‌شتیاران له پارێزگاش کرد و وتی: تا کۆتایی ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیار و موسافیر نیشته‌جێ کراون و له‌م بواره‌شدا پارێزگای کرماشان له چاو ساڵی پێشوو 5 له‌سه‌د گه‌شه‌ی سه‌ندووه.