ئادار 27, 2017 13:04 Asia/Tehran

فیلمی سەمای ئەسپەکان The Dance Of The Horses کە لە بەرهەمەکانی بەشی هونەریی سینەمای هەریمی کوردستان عیراق لە فێستیڤاڵی ڕۆمانیا خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەست هێنا.

سەردار خەلیل سیناریست و دەرهێنەری فیلمی سەمای ئەسپەکان (The Dance Of The Horses) لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردووەتەوە "فیلمی سەمای ئەسپەکان (The Dance Of The Horses) کە لە سیناریۆ و دەرهێنانی خۆم و لە بەرهەمەکانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانییە، خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی وڵاتی ڕۆمانیا (12 months international film festival) بەدەست هێناوە".

ئاماژەی بەوەش داوە "فیلمەکە سێیەمین جارە دەبێتە خاوەنی خەڵات، پاش بڵاوکردنەوەشی لەلایەن هونەرمەند ئاوات عوسمان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان، لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکان لە بەشی پێشبڕکێ وەرگیراوە و کاری بڵاوکردنەوەی بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەردەوامە".

فیلمی سەمای ئەسپەکان (The Dance Of The Horses) لە ساڵی 2015 دا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەست هێناوە و هەریەکە لە هونەرمەندان عومەر دڵپاک و نزار سەلامی و عەبدولڕەزاق محەمەد و کاوە قادر و سۆلین دڵپاک ڕۆڵی تێدا دەبینن.