نیسان 22, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی پێشبڕکێ جیهانییەکانی لەبەرکردن و خوێندنەوەی قورئانی قوتابیان لە تاران

پێنجەمین خولی پێشبڕکێی جیهانی لەبەرکردن و قەرائەتی قورئانی قوتابیان بەئامادەبوونی قوتابیانی٣١وڵاتی ئیسلامی لەتاران دەسپێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مەهدی فەیز یاریدەری توێژینەوەیی و فەرهەنگیی وەزیری پەروەردەو بارهێنانی ئێران رۆژی شەممە لەدەسپێکی ڕێوڕەسمی پێشبڕکێی جیهانی لەبەرکردن و قەڕائەتی قورئانی قوتابیان وتی: لەو خولەی پێشبڕکێکان ٦٨ قوتابی لە٣١وڵاتی ئیسلامی هاوڕێ لەگەڵ چوار قوتابی دەکەونە ڕکابەریی.

بەقسەی مەهدی فەیز پێشبڕکێ جیهانییەکانی لەبەرکردن و قەڕائەتی قوتایبان ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامە.

یاریدەری توێژینەوەیی و فەرهەنگیی وەزیری پەروەردەو بارهێنان هەروەها وتی: گرینگترین بەرنامەی بەشدارانی ئەو خولە لە پێشبڕکێکان، دیدار لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەرۆژی بەیانی پێنج شەممەی ئەم حەوتە(٢٧ی ئاڤریل)ـە.