نیسان 22, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی سێ وەرزشوانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردەی وەرزشی زۆرخانەیی وڵات

پژمان سکونەتی، هێمن میرزایی و عەلیڕەزا غولامی دوو وەرزشوان و ڕاهێنەرێکی کوردستانی بۆ ئامادەبوون لە یاریەکانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئۆردوی تیمی نیشتمانیی وەرزشە پاڵەوانی و زۆرخانەییەکانی وڵات بانگهێشت کران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس ، قۆناخی سێیەمی ئۆردوی ئامادەسازی تیمی نیشتمانی پاڵەوانی و زۆرخانەیی وڵات بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژی یەکشەممە٢٧ی خاکەلێوە لەتاران دەسپێکرا.

پژمان سکونەتی و هێمن میرزایی وەک وەرزشوان و عەلیڕەزا غولامی لەجێگەو شوێنی ڕاهێنەریی، سێ وەرزشوانی کوردن کە لەو قۆناخە لە ئۆردو لە بەشی وەرزشە زۆرخانەیی وزۆرانی پاڵەوانی ئامادەبوون.

سێیەمین قۆناخی ئۆردوی ئامادەیی تیمی نیشتمانی پاڵەوانی و زۆرخانەیی وڵات لەرۆژی٢٧ی خاکەلێوە هەتا یەکی گوڵان لە زۆرخانەی ئاکادێمی میلـلی ئۆلەمپیک بەڕێوە دەچێ.

شیاوی ئاماژەیە، کەسانی بانگ کراو بۆ ئامادەبوون لە ڕکابەریی یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی(باکو٢٠١٧) لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ ئامادە دەبن.