نیسان 22, 2017 17:20 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێودەڵەتیی زانستی وەرزشی بە بەشداری وەزیر دەکەویتە گەڕ

دەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی زانستی وەرزشی بە درۆشمی وەرزش ، کۆمەڵگەی گەشەسەندوو و گەشەی پاوەجێ شەشی گوڵان ساعەت چواردەو سی بە بەشداری مەسعودی سوڵتانی فەڕ، وەزیری وەرزش وتازە لاوان لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی نێودەوڵەتی زانکۆی شەهید بەهەشتی دکەوێتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئەندامانی زانستی وبەڕێوەبەرایەتی بنەماڵەی وەرزش بە بەشداری فرەتر لە سێ هەزارو پانسەد کەس لە مامۆستایان ، توێژەران ، خوێندکاران وبیرمەندانی زانستی وەرزشی لەماوەی ڕۆژەکانی چوارشەممە ، پێنج شەممە ، شەشەم وهەفتەمی مانگی گوڵان لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی نێودەوڵەتی زانکۆی شەهید بەهەشتی بەڕێوە دەچیت.

لەم کۆبوونەوەیە دا هەشت میوانی بیانی لەشەش وڵاتی ئاڵمانیا ، هوڵەند ، سوئیس ،سپانیا ، تایوان ، وئینگلستان بەشداری دەکەن. لە هەزارو شەست وهەشت وتاری وەرگیراو لەلایەن دەبیر خانەی کۆبوونەوەکە، سەدو چوار وتار بەشێوەی وتاردان و هەفتسەدوپەنجاو دوو وتار بەشێوەی پوستر لە بەشەکانی فیزیولوژی وخوراکی وەرزشی ، ڕەفتاری هەڵسوکەوتانەو ڕەوان ناسی وەرزشی ، بیومکانیک، ئەندازیاری وتەکنوڵوژیای وەرزشی ، خەسار ناسی وجموجووڵئ چاکسازی، بەڕێوەبەرایەتی ، پێوەندیەکان، ئابووری وگەشتیاری وەرزشی، ناسینی کۆمەڵگە ، مێژوو ، ماف وفەلسەفەی وەرزشی وڕاهێنان وتربیەت لە وەرزش وەبوڵ کراوە کە لەلایەن مامۆستایانی هەڵکەوتەی ناوخۆیی ودەرەوەیی لەماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوە لە چوارچێوەی پوستر ووتاردان دەکەونە بەرباس ولێکدانەوە.