نیسان 23, 2017 14:28 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی تێکواندۆکارانی ئێرانی لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکاندا

تێکواندۆکارانی ئێرانی لە ڕۆژی یەکەمی تۆرێنمێنتی نێونەتەوەیی کازاخستان پێنج میدالیایان بردەوە.

 کێبەرکێ نێونەتەوەیی تێکواندۆی کازاخستان لە ڕۆژی شەممەوە بە بەشداریی 472 وەرزشڤان لە تەمەنی تازەلاوو تەمەندارو لە دوو گروپی پیاوان و ژنان لە کۆگەی وەرزشیی (ئاتی راو)ی کازاخستان دەستی پێ کراوە.

لەم کێبەرکێیانەدا کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیپی ئێران تەنیا لە ڕیزی تەمەندارانی پیاودا دەچێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی شەممەو لە کێشی 54 و 57 و 58 کیلوگرام دا  تێکواندۆکارانی ئێرانی وێڕای زاڵ بوون بە سەر حەنیمەکانی کازاخستانی و ئەندۆنزیایی و ڤییەتنامی و ڕووسی دوو میدالیای زێڕو دوو زیوو برۆنزێکیان دەست کەوت.

لە درێژەی کێبەرکێکان ئەمڕۆ یەکشەممە تێکولندۆکارانی ئێران لە کێشگەلی 63و 68 کیلوگرام بۆ خەنیمە ڕووسی و کازاخستانی و قڕقیزستانی و تاجیکستانی و ئۆزبەکستانییەکانی خۆیان دەچنە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ