نیسان 23, 2017 17:07 Asia/Tehran
  • پێنج میداڵیای ڕەنگاو ڕەنگ بۆ تیکواندوکارانی ئێران لە ڕۆژی یەکەم ی کێبەرکێ کانیان دا

لە کۆتایی یەکەمین ڕۆژ لە تورنمینتی ئازادی قەزاقستان تکواندوکارانی ئێران توانیان دوو میداڵیای زێڕو دوو میداڵیای زێوو بڕونزیک وەدەس بێنن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس و بەگیڕانەوە لە پێوەندی گشتیی فیدراسیۆنی تکواندو ، یەکەمین ڕۆژ لە تورنمینتی ئازادی قەزاقستان جی یەک بە بەشداری چوارسەدو هەفتاو دوو تکوا ندوکار لە دوو پلەی تەمەنی تازەلاوان وگەورە ساڵان و لە دوو گروپی پیاوان وئافرەتان  لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە هۆڵی وەرزشی " ئاتی راو" ی قەزاقستان دەسپێکراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی هەیە کە لەم یاریەدا لە وڵاتەکەمان تەنیا لە گروپی پیاوان نوێنەری ئێران بەشداری کردووە.  لە یەکەمین ڕۆژی ئەم پێشبڕکییانە دا کێبەرکیی کێشەکانی پەنجاو چوارو پەنجاو هەشت و هەشتاو حەوت کیلو گرامی پیاوان بەڕێوەچوو کە لەئێران ، مەهدی ئیسحاقی و جەعفەری خەلیل زادە لە کیشی پەنجاو چوار کیلوگرام، محەممەد سادقی دیهقانی ومحەممەد گودەرزی لەکێشی پەنجاو هەشت کیلوگرام، وئەحمەد محەممەدی و فەرشاد قیاس شندی لەکێشی هەشتا وحەوت کیلو گرام ، نوێنەرانی وڵاتەکەمان بوون کە توانیان پێنج مێداڵیای زێڕ و زێو وبڕونز بەدەس بێنن. ئەمڕۆ یەکشەممە ولە خۆلی دووهەمی ئەم پێشبڕکییانە ، کێبەرکێکانی کێشەکانی شەست وسێ وشەست وهەشت کیلوگرام پێوشوێن دەگیر درێت کە مەهدی یوسفی ، ئاریان محەممەدی ، سەیید حەسەن ئیحسانی ومحەمەمد سەفایی وەکوو نوێنەرانی ئێران لەگەڵ خەنیمەکانیان یاری دەکەن.