نیسان 23, 2017 17:15 Asia/Tehran
  • تیپی وەرزشی چلسی بە بردنەوە لە دربی پڕ لەگوڵی لەندەن گەیشتە فیناڵ

تیپی چلسی بە سەرکەوتن لەو یاریەو لە یانەی ویمبلی گەیشتە فیناڵ هەتا هەنگاویکی تر لە خەون وخەیاڵی بەدەس هێنانی دوهەمین دووانەی مێژووەکەی واتە سەرکەوتن لە لیگ و جامی سڕینەوەی وەرزانەدا نێزیک بێتەوە .

چلسی بە سەرکەوتن لە ویمبلی هەناگویک لەدوهەمین  دوو فاقانەی مێژووی خۆی نێزیک بووەوە. بە پێی ڕاپۆرتی تابناک وەرزشی ، تیمی چلسی بە بردنەوەی چوار بە دوو لە بەرانبەر تاتنهام، سەرەکی ترین خەنیمەکەی لە ڕێگای پاڵەوانەتی لیگی هەڵکەوتە لە یەکەم یاری قۆناخی نێوە کۆتایی جامی حەزفی ئینگلیس ڕێگای بڕیە فیناڵی ئەم پێشبڕکییانە. لەم دربی یە دا ، ڤیلیان لە دەقەی پێنج وچل وسێ لە سەر خاڵی پیناڵتی ، ئەزر لە دەقەی هەفتاو پێنج وماتیچ لە دەقەی هەشتا بۆ چلسی وکین لە دەقەی هەژدە وعەلی لە دەقەی پەنجاو دوو بۆ تاتنهام گوڵیان لیی دا. بەم چەشنە چلسی بە بردنەوە لەم یاریە دا لە یانەی ویمبلی گەیشتە فیناڵ هەتا هەنگاویکی تر لەخەون وخەیاڵی دووهەمین دووفاقانەی مێژووەکەی واتە سەرکەوتن لە لیگ وجامی حەزفی لە یەک وەرز ، نێزیک بێتەوە.