چەن کورتە هەواڵی وەرزشی لە پارێزگای کوردستانی ئێران
پارێزگای کوردستانی ئێران چەن مێداڵیایەکی ڕەنگاڵەیی لەمیانەی کێبەرکێکانی ڕاکردنی وڵات دا وەدەست هێنا .
دەس خستنی چەن مێداڵیای جۆراوجۆری کێبەرکێیەکانی وڵات لە لایەن یاریزانانی ڕاکردنی ناو مەیدانی کوردستانی .
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستانی لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی فێدراسیونی ڕاکردنی ناو مەیدانی باسی کرد لە میوانداریەتی چەندین خولی کێبەرکێی وڵات لە پارێزگای کوردستاندا و وتی بەدواداچونی بارودۆخی پاڵەوانانی نێردراو بۆ کێبەرکێیەکانی ئاکامی باشی بووە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، حامد جولایی بەر لە نیوەڕۆی شەمە دووی گوڵان لە شوێنی فێدراسیونی ڕاکردنی ناو مەیدانی ئامادە بوو و لە گەڵ مەجید کەیهانی سوکانداری ئەو لقە وەرزشیە دیدار و وتووێژی کرد .
بەڕێوە بەری وەرزش و لاوانی کوردستان وتی دیدار لە گەڵ فدراسیونەکانی وەرزشی لە پێناو بەشی پاڵەوانیەتی پێ و شوێن گرتنی دۆخی پاڵەوانانی پارێزگا و کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی ئخوان بۆ بەرەوپێش چوونی وەرزش لە فەرمانی کاریی ئێمە دایە .
دوو داوەری بۆکانی و مەهابادی کێبەرکێیەکانی هەێبژاردەی تیمی نیشتمانی زۆرانبازی داوەری دەکەن .
ئیبراهیم یەزدانپەاناە و ئیبراهیم کریمی دەوەری دەرەجە یەکی نێونەتەوەیی و ئیبراهیم یەزدانپەناە داوەری دەرەجە دووی نێونەتەوەیی کێبەرکێیەکانی تیمی نیشتمانی زۆرانبازی ئازاد و فەرەنگی تازە لاوان داوەری دەکەن .
دووهەمین بوردی فوتساڵی ئافرەتانی کوردستان لە خولی کۆتایی کێبەرکێیەکانی لیگی دەستەی یەکی وڵات -
هەفتەی دووهەمی خولی کۆتایی کێبەرکێیەکانی فوتساڵی لیگی دەستەی یەکی ئافرەتانی وڵات پێ و شوێن گیرا و تیمی سەرکەوتووی کامیاران نوێنەری کوردستان بە ئاکامی چوار بە سەر دوو دووهەمین بوردی خۆی لە هەمبەر نوێنەری ڕامهورموز وەدەس هێنا . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس هەفتەی دووهەمی خولی کۆتایی پێشبڕکێیەکانی فووتساڵی لیگی دەستەی یەکی ئافرەتانی یاریگەی وڵات ڕوژی یەکەمی گوڵان لە شارە جۆراوجۆرەکانی پێ و شوێن گیرا .