نیسان 24, 2017 10:59 Asia/Tehran
  • تیپی وەرزشی بارسێلۆنا  لە ئاڵکلاسیکۆی برده‌وه‌/ دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی له‌ بێرنابێئۆ

له‌میانەی چاوپێکەوتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵکلاسیکۆ بارسێلۆنا به‌ ۳ گۆڵ توانی ڕیال مه‌درید بباته‌وه‌ و لیۆنێل مێسی به‌ تۆمارکردنی دوو گۆڵ بووه‌ ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که‌ .

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵیی مێهر، شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌فته‌ی سی و سێهه‌می پێشبڕکێیه‌کانی لالیگا له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێئۆ، یانه‌ی بارسێلۆنا توانی به‌ ۳ گۆڵ یانه‌ی شاهانه‌ بباته‌وه‌.

 له‌و دیداره‌دا؛ لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا جارێکی تر لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ درەوشایەوە و دوای ۳۷ مانگ سەرکەوتنی بەخشییە یانەکەی .

دوای ۲۸ خوله‌ک له‌ یاریه‌که‌ کاسیمیرۆی بەرازیلی تۆڕی گۆڵی بارسای هه‌ژاند و یانه‌ی شاهانه‌ی پێشخست.

له‌ خوله‌کی ۳۳ ی یاریه‌که‌دا لیۆنێل مێسی وڵامی گۆڵی ڕیالی دایه‌وه‌ و یاریه‌که‌ی بۆ بارسێلۆنا یه‌کسان کرد و تایمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لەخولەکی ۷۳دا ئیڤان راکیتیچی کرواتی بە شووتێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای تۆمارکرد.

لەخولەکی ۸۶دا خامێس رۆدریگێز، گۆڵی دووه‌می ریاڵ مەدریدی وه‌شاند و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.

لەکاتی زیادکراوی یارییەکەدا و لەخولەکی ۹۲دا لیۆنێل مێسی جارێکی تر تۆڕی گۆڵی کیلۆر ناڤاسی هەژاند.

بەو ئەنجامەو سەرکەوتنی بەئەنجامی (۳-۲) گۆڵ یانەی  بارسێلۆنا بە ۷۵ خاڵ لە ۳۳ یاریدا پێشەنگی خولی ئیسپانی وەرگرت و ریاڵ مەدریدیش بە هەمان ژمارەی خاڵ بەڵام لە ۳۲ یاریدا لە پلەی دووەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدایە.