" "ماندوو" له سه‌رانسه‌ری ئێران نمایش ده‌درێت
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی"ی دەرهێنەری کوردی ئێرانی که له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خه‌ڵات کراوه بۆ نمایش دان له سه‌رجه‌م سینه‌ماکانی "هونه‌رو ئه‌زموون" له ئێران هه‌ڵبژێردرا .
به ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی که له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خه‌ڵات کراوه، بۆ نمایش دان له سه‌رجه‌م سینه‌ماکانی "هونه‌ر و ئه‌زموون" له ئێران هه‌ڵبژێردرا.
به پێێ ئه‌م ڕاپۆرته، ماندوو یه‌که‌م فیلمی درێژی ئیبراهیم سه‌عیدییه که باسی کۆچ کردن بۆ وڵاتانی دیکه ده‌کات. ئه‌م فیلمه به زمانی کوردی به‌رهه‌م هاتووه و به ژێرنووسی فارسی له سه‌رجه‌م سینه‌ماکانی "هونه‌ر و ئه‌زموونی" ئێران نمایش ده‌درێت که له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی ئێران لقی هه‌یه.
نمایشی فیلمی ماندوو له‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. له‌م فیلمه‌دا چه‌ندین ئه‌کته‌ری ئێرانی و هه‌رێمی کوردستان به‌شداریان کردووه که بریتین له؛ تیما ئه‌میر، ڕۆژان حه‌مه جه‌زا، شه‌هاب فازلی، وه‌ستا خالید، سه‌لاح شێخ محه‌مه‌دی، سه‌رکه‌وت عه‌بداڵ، مه‌حموود گوڵی، خاتون شمران، ئیسماعیل که‌ریم، سۆران ئیبراهیم، زه‌مانه حه‌مید و زه‌مه‌ن شمران.
فیلمی ماندوو تاکوو ئێسته دوو خه‌ڵاتی جیهانی "فیپرش" له وڵاتی ئه‌رمه‌نستان و خه‌ڵاتی "شێلانه‌ی زێڕینی" فرانس ۲۴ی له وڵاتی لۆبنان به ده‌ست هێناوه.