سێ یاریزانی پرسپۆلیسی لە کۆری تیمی هەڵبژاردەی ئاسیا
سێ یاریزانی پرسپۆلیس لە کۆری تیمی هەڵبژاردەی لیگی پالەوانانی ئاسیا لە کۆتایی حەوتەی پێنجەم دا داندران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی "وەرزیش سێ" ، لیگی پالەوانانی ئاسیا لە حەوتەی پینجەم دا لەگەڵ ئەنجامی یەکسان و یەک شکست بۆ نوێنەرانی تۆپی پێ ئێران هاوڕێ بووە و لەم نێوانە لە ڕووداوێکی سەرنج ڕاکیش سێ یاریزانی پرسپۆلیس توانیان بە یاریزۆر جوانی خۆیان بەرامبەر ئەلهیلال بڕۆنە نێو کۆری تیمی هەڵبژاردە دا . لە لیستەیەک کە ماڵپەری کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پی ئاسیا بلاوی کردەوە ، حسین ماهینی ، سادق مۆحەرەمی و محەممەد ئەنساری توانیان پشکی پێویست بۆ ئامادە بوون لە کۆری تیمی هەڵبژاردەی حەوتە دەسبخەن . خالید عیسا ، دەروازەبانی تیمی ئەلعەین کەلە یاری بەرابەر "زەوبی ئاهەن" لە فولاد شەهر توانی ١٠ تۆپ بگرێت ، وەکوو گۆلێری تیمی هەڵبژاردە ناسێندراوە . حسین ماهینی ،سادق مۆحەرەمی ، محەممەد ئەنساری لە پرسپۆلیس و تاتسۆکی نارا ،چوار بەرگریکاری تیمی هەڵبژاردەی ئەم حەوتەی لیگی پالەوانانەکانن .