حەوتەمین پاڵەوانیی بەردەوامی تیمەکانی نیشتمانیی هاکی ئێران لە جامی گەلانی ئاسیا
تیمی هاکی نێو هۆلی ئێران لە حەوتەمین خولی پێشبرکێکانی جامی گەلانی ئاسیا بە شکست دانی قەزاقستان ، وەکوو شەش خولی پێشووی ئەم پێشبرکێیانە بوو بە پاڵەوانی ئاسیا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پارس تودەی ، حەوتەمین خولی جامی هاکی نێو هۆلی گەلانی ئاسیا بە ئامادە بوونی هەشت تیم لە دووگرووپ لە ٢٤ تا ٢٨ ئاپریل بە میوانداریەتی دۆحەی قەتەر بەڕێوە چوو .
میللی پۆشانی ئێران شەوی هەینی لە فیناڵی حەوتەمین خولی جامی جامی هاکی نێو هۆلی گەلانی ئاسیا ، بەدەستەڵاتەوە بە ئەنجامی ١٠ بە یەک ی قەزاقستانیان شکست داوە .
تیمی نیشتمانی هاکی نێو هۆلی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە پالەوانی لەم پێشبرکییانە ، ئیزنی ئامادە بوون لە جامی جیهانی هاکی ٢٠١٨ ئەڵمانیای هاوڕێ لەگەڵ قەزاقستان دەستخست . تیمی نیشتمانی هاکی نیو هۆلی ئێران بۆ گەییشتن بە فیناڵ ی ئەو پێشبرکییانە ، تیمەکانی مالیزیا ، قەتەر (میوانداری پێشبرکێکان)، عۆممان و ئۆزبەکستان یان شکست داوە .
میللی پۆشەکانی هاکی ئێران لە گرووپی یەکەمی ئەم پیشبرکێانە لەگەڵ تیمی مالیزیا ، عۆممان و قەتەر لەیەک گرووپ دابوون . تیمەکانی نیشتمانی ، ئۆزبەکستان ، تایوان و تایلەند یش لە گرووپی دووهەمی ئەم پێشبرکێیانە دان .