٤ کەوانداری کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کران
نیسان 29, 2017 12:56 Asia/Tehran
چوار کەوانداری کورد بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە جیهانییەکان لە بەشی پیاوان و ژنان بانگهێشتی ئوردووی ههڵبژاردهی نەتەوەیی کەوانی نەریتی وڵات کران.
بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، یەکەم ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەوانی نەریتی ئێران بۆ بەشداری لە پێشبڕکێیە جیهانییەکان ڕۆژی ٧ ی گوڵان لە پارێزگای گوڵستان دەستپێدەکات.
بە پێی ئەوم راپۆرتە، ١٦ کەوانداری هەڵبژێردراوی ژن و پیاو لە سەرانسەری ئێران بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بۆ بەشداری لە ئەم ئوردوویەوە بانگهێشت کراون.
ئومێد موحەمەد پوور، عەلیڕەزا مەشحوون، شیلان تەخت فیرووزە و ساریا میری چوار کەوانداری کوردن کە لە ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە خۆیان ئامادە دەکەن.
بەهرووز عەباس نەژاد ڕاهێنانی تەکنیکی بانگهێشت کراوەکانی لە ئەستۆدایە.
شیاوی باسە کە بانگهێشت کراوەکان خۆیان بۆ پێشبڕکێی جیهانی ههنگاریا ئامادە دەکەن.