نیسان 29, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • سوپاس وێژی لە سینەماکاری کوردستانی لە فستیڤاڵی جیهانیی ئیتالیا

هەشتەمین فستیڤاڵی جیهانی "سینەمای سینەما"ی ئیتالیا بە دوو خەڵات ڕێزی گرت لە سامان حوسێن پور، سینەماکاری کوردستانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس ، هەشتەمین فستیڤاڵی جیهانی"سینەمای سینەما"ی ئیتالیا بەئامانجی گرینگیدان بە بەرهەمە سەربەخۆ کورتەکان بە تەوەری منداڵ و بۆ منداڵ، هەشتەمین خولی خۆی لە٣٠ی مارس هەتا ٨ی ئاڤریل بەڕێوە بردو دوو خەڵاتی بەئێران بەخشی.

کورتەفیلمی گەڵا پاییزیەکانی چێکراوی سامان حوسێن پور توانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەکە بەخۆ تەرخان بکا هەروەها کورتە فیلمی ماسی بەرهەمێکی دیکەی سامان حوسێن پور توانی خەڵاتی باشترین فیلمنامەی بەدەست هێنا.

هەشتەمین خولی فستیڤاڵی جیهانی سینەمای سینەما نۆی ئاڤریل هەڵبژێردراوانی خۆی ناساند.

سامان حوسێن پور سینەماکاری کوردستانی تائێستا پێشینەی چێکردنی چوار کورتەفیلم و ئامادەبوون لە دەیان فستیڤاڵی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی لە کارنامەکەیدا هەیە. ناوبراو ئێستا خوێندکاری لقی بەکالریوسی سینەماکارییە و زیاتر لە دە ساڵە کە لە سینەما و فیلم چێکردندا چالاکە.