بەرزکەرەوەی قورسایی ئێرانی پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی ئاسیای بەدەست هێنا
نیسان 29, 2017 13:03 Asia/Tehran
بەرزکەرەوەی قورسایی ئێرانی دەستەی ٩٤ کیلۆگرامی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە تورکەمەنستان پلەی دووهەمی ئاسیای بەخۆ تەرخان دا.
سەید ئەیوب موسەوی لە وەشاندنی دوو زەبر بە بەرزکردنەوەی ئاسنی٢٠٦کیلۆگرامی وێڕای بەدەست هێنانی میدالیا، بەگشتی بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی٣٧٢ کیلۆگرام توانی میدالیای زیوی ئەو گرووپە بەدەست بێنێ.
پێشبڕکێی پاڵەوانەتی بەرزکردنەوەی ئاسنی ئاسیا سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی لە هۆڵی وەرزشیی ئۆلەمپیکی شاری عیشقابادی تورکەمەنستان بەڕێوە چوو.