نیسان 29, 2017 19:40 Asia/Tehran
  • جۆدۆکاری مەریوانی مێداڵیای بڕۆنزی پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بەدەس هێنا

کاوان مەجیدی جودوکاری مەریوانی لە کۆتایی سێهەمین خۆلی تورنمێنتی نێودەوڵەتی سەراب مێداڵیای بڕۆنزی کێشی مێنهای شەست کیلوگرامی وەدەس خست وپلەی سیهەمی بەدەس هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ئیدارەی گشتیی وەرزش وتازە لاوانی پارێزگەی کوردستان، سێهەمین خۆلی تورنمێنتی نێودەوڵەتی جودو هەشتەمی گوڵان بەناوی جامی ئاشتی ودوستایەتی لە شارستانی سەراب لە کێشە جۆربەجۆرەکاندا کۆتایی پێهات. دوو تێم لە وڵاتانی ڕوسیا، ئازەربایجان و جودوکارانێک لەوڵاتانی گورجستان ، قەزاقستان وقرقیزستان ، وەرزشکارانی بیانی ئامادە لەم پێشبڕکییانە دابوون. هەروەها دوو تیم لە ملی پۆشانی تازە لاوی ولاتی ئێران ، دوو تیم لە شارستانی سەراب وتیمە گەلیک لە پارێزگاکانی زەنجان ، هەمەدان ، کرماشان، گوڵستان و ئەلبورز یش لەم پێشبڕکییانە دا بەشداریان بوو. کاوان مەجیدی جودوکاری مەریوانی لە تیمی نیشتمانی تازە لاوانی وڵات لە سێزدە یەمین خۆلی تورنمینتی نێودەوڵەتی سەراب بەشداری کردو توانیی لە کێشەکانی مێنهای شەست کیلو گرام میداڵیای بڕونز بە دەس بێنێت. مەجیدی لە ساڵی ڕابردوو لە یەکەمی بەشداری دا توانیی مێداڵیای زێو ی ئەم خۆلە لە کێبەرکییکان بەدەس بێنێت ولەئەمسالدا دووهەمین یاری خۆی تەجرەبە کرد. شایانی باسە ، لەم پێشبڕکییانە حەوت تیمی بیانی وهەشت تیمی ناوخۆیی بەشدار بوون و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە هۆڵی سێ هەزار کەسیی شارستانی سەراب بەڕێوە چوو.