نیسان 29, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • تیمی کێش هەڵگری ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا

تیمی نیشتمانی کێش هەڵگرتنی ئێران دوای پێنج ساڵ بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

پێشبڕکیکانی کێش هەڵگرتنی پاڵەوانەتی ئاسیای دووهەزارو هەفدە بە مێوانداری عێشق ئابادی تورکەمەنستان بەڕێوە چوو وتیمەکانی نیشتمانی ئێران لەم پێشبڕکییانەدا توانیی بە بەدەس هێنانی پێنج مێداڵیای زێڕ، سێ زێو وسێ بڕۆنز وپانسەدو شەست ودوو خاڵ پلەی پاڵەوانەتی ئاسیا بەدەس بێنێت. لەم پێشبڕکییانە دا ، تیمەکانی چین وئۆزبەکستان بوون بەدووهەم وسێهەم. ڕێنوینی تیمی نیشتمانی کێش هەڵگری ئێران بە ئەستۆی سەجادی ئەنوشیروانی بوو. یاریەکانی کێش هەڵگرتنی پاڵەوانەتی ئاسیا لە بیست وسێ ئاوریک لە هۆڵی ئۆلەمپیکی شاری عیشق ئابادی تورکەمەنستان دەسپێکرا وئەمڕۆشەممە بە ناسینی تیمەکانی هەڵکەوتە کۆتایی دا بەکاری خۆی.

سەرپەیڤ