نیسان 30, 2017 08:25 Asia/Tehran
  • تێکڤاندۆکاری ئێرانی و دەس خستنی میداڵیای زێڕی دووەم خولی جامی سەرۆکایەتیی فدراسیۆنی جیهانیی لە یۆنان

تێکڤاندۆکاری ئێرانی بە پێنج سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک میداڵیای زێری دووەم جامی سەرۆکایەتیی فدراسیۆنی جیهانی لە یونانی بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئارمین هادی پوور" تێکڤاندۆکاری کێشی خوارەوەی ٥٤ کیلۆگرام لە یەکەم یاریی خۆیدا خەنیمی ئیتالیایی، پاشان تێکڤاندۆکاری هۆڵندی و دوای ئەوەش خەنیمی بەلژیکیی خۆی شکست دا و لە قۆناغی پێش  فیناڵدا زاڵ بوو بە سەر خەنیمی ڕووسیایی خۆی و لە فیناڵی ئەم  یارییانەدا، لە تێکڤاندۆکاری کۆماری ئازەربایجانیشی بردەوە.
پێشتر "محەممەد کازمی" و "میرهاشم حسێنی" لە کێشی خوارەوەی ٥٨ و خوارەوەی ٦٣ کیلۆگرام میداڵیای زێڕیان بردبوویەوە.
سێهەم ڕۆژی یارییەکانی جامی سەرۆکایەتی فدراسیۆنی جیهانیی بە بەشداریی دوو هەزار و ١٦٣ تێکڤاندۆکار لە ٥٤ وڵاتی جیهانەوە لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ(شەممە) لە هۆڵی "ئانۆلیۆسیۆی ئۆلپیک"ی شاری ئاتێن دەست پێ بوو.
ئێران لە ڕیزی  تەمەنیی گەورەساڵاندا لە بەشی پیاوان لەو یارییانەدا بەشداری کردووە.