قۆری قه‌ڵا ؛ ئه‌شکه‌وتێک به درێژایی مێژوو
ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا، گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مێژوویه‌کی 65 ملیۆن ساڵه‌یه که له پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه.
ئه‌م ئه‌شکه‌وته له 25 کیلۆمه‌تری شاری ڕوانسه‌ر له بناری کێوی شاهۆ و له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی ڕوانسه‌ر – پاوه و له دراوسێیه‌تی گوندێک به‌م ناوه‌دایه.
درێژایی ئه‌م ئه‌شکه‌وته 12 کیلۆمه‌تر و قوڵاییه‌که‌ی 3140 مه‌تره و وه‌ک یه‌کێک له 7 ئاسه‌واری سرووشتی نیشتمانی ئێران تۆمار کراوه.
له ساڵی 1976 گرووپێک له ئه‌شکه‌وت ناسانی به‌ریتانیایی و له ساڵی 1977 گرووپێکی دیکه له وڵاتی فه‌رانسه به‌شێک له‌م ئه‌شکه‌وته‌یان به درێژایی 550 مه‌تر خسته به‌ر لێکدانه‌وه و ئیش و کاری تایبه‌تی خۆیان. له ده‌یه‌ی 1360ی کۆچی هه‌تاوی، واته 36 ساڵی ڕابردووش گرووپێکی کرماشانی به‌شێکی ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌یان به درێژایی 3 کیلۆمه‌تر دۆزیوه‌ته‌وه.
قوڵایی ئه‌ستێر و گۆله‌کانی ئه‌م ئه‌شکه‌وته له هه‌ندێک شوێندا ده‌گاته 14 مه‌تر، هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا له نێوان 7 تا 11 پله‌ی سه‌دیدایه و له سه‌رجه‌م وه‌رزه‌کانی ساڵدا به سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م ئاسه‌واره گرنگه سرووشتییه چه‌ندین ته‌لاری جوانی له 1400 مه‌تری و 500 مه‌تری به ناوی مه‌ریه‌م، بلور، بوک، ڕێگای به‌رزه‌خ و کۆپاری وشتره.
ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا به یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین ئاسه‌واره سرووشتییه‌کانی پارێزگای کرماشان داده‌نرێت.
گه‌شتێک له ئەشکەوتی قوری قه‌ڵا به بیستنی گۆرانی خۆشی کوردی پێشکه‌شی ئێوه بینه‌رانی به‌ڕێزی کاناله‌که‌مان..
هاورێمان بن....