هه‌وراماني ته‌خت، ئاواييه‌کي ته‌مه‌ن سه‌دان ساڵه
هه‌وراماني ته‌خت، ئاواييه‌که به مێژينه‌ي چه‌ندسه‌د ساڵه که پارێزه‌ري فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ريتێکي به‌جێ ما‌و له ساڵانی دوورە. خه‌ڵکي هه‌وراماني ته‌خت به‌شێوه‌ي سرووشتي ژيان ده‌به‌نه‌سه‌ر. کۆچکردن له‌و ناوه هه‌ر وه‌ک ڕابردوو له داوێني چياوه به‌ره‌و به‌رزاييه‌کان و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وامه. کردگار هه‌موو نێعمه‌ته‌کاني خۆي به خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رزه‌وينه به‌خشيوه. سرووشتي هه‌ورامان هه‌روا زيندوو و تازه ماوه‌ته‌وه. ئاووهه‌واي هه‌ست بزوێن و خۆشي کوێستانيي ئه‌و ئاواييه، خۆشي و شادي ده‌خاته
داره‌کاني گه‌ڵاپاني به‌ڕوو و قه‌زوانيش جوانييه‌کي سرووشتي و تايبه‌تي به‌و ناوه به‌خشيوه. گه‌لێ جڕو جانه‌وه‌ر له سرووشتي به‌ده‌ڤو و جواني ئه‌و ئاواييه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێ که جواني ئه‌و ناوچه‌يه‌ي چه‌ند ئه‌وه‌نده کردووه به‌تايبه‌ت هه‌بووني سمۆره‌ي ئێراني که له نێو ئاراميي و هێمنيي دارستاندا به جم و جۆڵي ژيکه‌ڵانه‌ي خۆي، بيرهێنه‌ره‌وه‌ي شادي تافي منداڵيي مرۆڤه.
گوڵه لاولاوه زه‌رده‌کاني ئه‌و ناوه مرۆڤ تا سنووري شێت بوون له‌به‌ر جوانيي له‌ڕاده به‌ده‌ري ده‌بات. گژ و گياي ده‌رمانيي ئه‌و ناوچه‌يه ئه‌وه‌نده زۆر و به‌رفراوان و جۆراوجۆره که ده‌ڵه‌ي پيشه‌ي پزيشکي و ده‌رمان کردن، چ پێويستيه‌کي به ده‌واو ده‌رمانه شيمياييه‌کاني سازکراوي ده‌ستي مرۆڤه.
کانياوه‌کاني"بڵ و هه‌ورامان"، گه‌وره‌ترين سه‌راوه‌کاني ئه‌و شاره‌ي خه‌ياڵاتن.
هه‌ورامان ڕه‌سه‌نايه‌تي خۆي پاراستووه‌و له‌گه‌ڵ سرووشتي جواني خۆي‌دا، شارستانييه‌ت و شارنشيني ناوچه، جوانيه‌کي تايبه‌تي به هه‌زار ماسوله به‌خشيوه. وشه‌ي هه‌ورامان به شوێني خۆريش مانا ده‌کرێ.
ماڵه‌کاني ئه‌و ئاواييه له به‌رد سازکراون. خه‌ڵکي ئه‌و ناوه پێيان وايه، هه‌وراماني ته‌خت سه‌رده‌مانێ شارێکي گه‌وره بووه‌و ناوه‌ندايه‌تيه‌کي تايبه‌تي بووه، بۆيه ناوي ته‌خت يان ناوه‌ند(حکومه‌ت) يان له‌سه‌ر داناوه.
جۆڵايي، بافت، قوماش و بوزو، ڕباڵ، جاجمه، به‌ڕه‌بوشمين، مه‌وج، گۆري، ده‌سته‌وانه، زه‌نگاڵ و کڵاو له هونه‌ري ده‌ستکردي ئه‌و ناوچه‌ن. پياواني هه‌ورامان چۆخه، پانتۆڵ، مه‌لکي شاڵ، فرنجي و ژنان جاني، کوڵێجه، شاڵ و کڵاو له‌به‌ر ده‌که‌ن. ئه‌و جل و به‌رگانه به شتي جوان و ڕه‌نگاڵه ده‌ڕازێندرێنه‌وه.
خه‌ڵکي هه‌وراماني ته‌خت، هه‌موو ساڵێک دوو جار له نيوه‌ڕاستي به‌هارو نيوه‌ڕاستي زستان دا زه‌ماوه‌ندي پيري شاليار ده‌که‌نه جێژن، زيکر و يادي خودا ده‌که‌ن. له ئه‌فسانه‌کاني خه‌ڵکي هه‌وراماندا، پيرێک هه‌يه به‌ناوي پيري شاليار که ده‌بێژن خاوه‌ني که‌رامات بووه.
خه‌ڵکي ميهره‌بان و بڕواداري هه‌وراماني ته‌خت که به زاراوه‌ي هه‌ورامي که هه‌ر له‌سه‌رده‌ماني زووشدا زماني نووسين بووه، قسه‌ده‌که‌ن.
گۆرانیێکی خۆشی هه‌ورامی له گۆرانیبێژ هامنۆ هۆرامی پێشکه‌شی ئێوه به‌ڕێزان ...