May 16, 2017 15:38 Asia/Tehran
  • چەند کورتە هەواڵێکی وەرزشی

درەوشانەوەی وەرزشڤانانی ئێرانی لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی

تیپی باڵەی لاوانی ئێرانی لە سێهەمین دیداری خۆی لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی تیپی مەراکشی بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەزاندو گەییشتە قۆناغی دواتر.

ئیحسان حەدادی وەرزشڤانی ئێرانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بواری هاویشتنی دیسک بە مەودای 60،54 مەترلە پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی میدالیای نوقرەی بردەوە.

ئەمیرواڵامەعدعنچی نوێنەری تنیسی ئێران لە چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی یاریزانی تێنیشی ئەردەنی بە دەرەنجامی دوو بە سیفر بردەوە.

تیپی پارێزگای کوردستان لە ململانێکانی گلۆبالی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی دەستەی یەکی ئێران کە بە میواندارەتیی یابۆلسەر بەڕێوە چوو توانی خۆی بکات بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکان.

سیروان زەمانی ڕاکەری سنەیی لە کۆتایی کێبەرکێکانی ڕاکردنی نابیسایانی ئێران لە بڕگەی چوارسەد مەتردا بەوپەڕی هێزەوە دەستی بە میدالیای زێڕ گەییشت و سەکۆی یەکەمی داگیرکرد.

کێبەرکێکانی ژیمناستیکی تەمەندارانی پاڵەوانەتیی ئاسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە تایلەندا بەڕێوە دەچێ و ئۆمێد شێخ ئەحمەدی داوەری سنەیی بۆ داوەری کردنی ئەم کێبەرکێیانە هاوڕێ لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی ئێران دەچێتە ئەو وڵاتەوە.