May 16, 2017 20:27 Asia/Tehran
  • جێژنی گەورەی تۆمارکردنی نیشتمانیی ناوی نۆدشە وەکوو شاری کڵاش

جێژنی گەورەی تۆمار کردنی نیشتمانیی شاری نۆدشە وەکوو شاری نیشتمانیی کڵاش لە کرماشان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپرێس ، ئەسەدواڵلە ڕازانی پاڕێزگای کرماشان لەم ڕێ وڕەسمەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە نودشە شارێکی مێژووییە وفەرهەنگی دەوڵەمەندی هەیە ڕایگەیاند : نمونەی ئاشکرای ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە دەتوانین لە کلاش چنیندا ببینین کە ئەمڕۆکە شایەتی بەڕێوە چوونی جێژنی تۆمار کردنی نیشتمانیی نودشە وەکوو شاری نیشتمانی کلاش چنینین.

جەلیل باڵایی بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپۆری فەرهەنگی ، سەنعەتی دەسکردو گەشتیاری پاڕێزگەی کرماشان یش لەوتاردانێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شاندەر وتایبەتمەندی جیاواز لەوان بەشداری خەڵک لە شاری نودشە لە ئیدارەی کاروباری فەرهەنگی بووە هۆو هەتا لە کۆتایی دا نودشە وەکوو شاری نیشتمانی کلاش چنین تۆمار بکرێت ، ڕایگەیاند : پارێزگاکان وشاری زۆر ڕکەبەری نودشە بوون لەم بوارەدا.

ناوبراو بە ژماردنی شاندەرەکانی هەڵبژاردنی نودشە وەکوو شاری کلاش وتی: خەڵکی ئەم شارە لەبەرانبەر مەسەلە هەستێارەکان بەرپرسایەتی زۆری هەبووە وبۆ چارەسەرکردنی کێشە کان بەشداری باش دەکەن.

بەڕێوە بەری کەلە پوری فەرهەنگی ، سەنعەتی دەستکردو گەشتێاری پارێزگەی کرماشان لێهاتوویی لە کلاش چنینی بە شاندەری تر بۆ هەڵبژاردنی ناوی نۆدشە  زانیب ووتی: بەرهەم هێنانی کلاشی ژنانە و پیاوانە ولەڕەنگ وئەندازەی جۆربەجۆربووە هۆو هەتا ئەم سەنعەتە بەناوی نودشەوە تۆمار بکرێت.