پەنجاو شەش میدالیا و پلەی سێهەمی ئێران تا کۆتایی ڕۆژی پێنجەمی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی
کاروانی وەرزیشی ئێران لە پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ چوار میدالیای زێر ، پێنج زێو و ٩ برۆنز ی دەست خست تا بە سەر جەم پەنجاو شەش میدالیا پلەی سێهەمی خۆی لە خشتەی دابەشکردنی میدالیاکان پتەو تر بکاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " محەممەد ڕەزا بەراری" یاریزانی هەڵگرتنی قورسایی ئێران لە ڕۆژی چوار شەممە لە لقی خوارەوەی سەدو پینج کیلو بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی ٣٩٥ کیلو میدالیای زێری دەستخست . " ڕامین رەبیعی" و " هۆمایۆن تیمۆری" دوو نۆێنەری هەڵگرتنی قورسایی ئێران لە لقی زیاد لە سەدو پێنج کیلویش بەڕێز بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی ٣٩٩ و ٤١٤ کیلو میدالیای زێو و برۆنزیان دەستخست . لە لقی بۆکس ، " ئۆمێد ئەحمەدی سەفا" نوێنەری ئێران لە کێشی ٤٩ کیلو چووە سەر سەکۆی سێهەم و برۆنزی وەرگرت . لە تیر هاویشتن لە لقی تیمی میکسی دەمانچەی ١٠ مەتریش "هانیە ڕۆستەمیان" و " وەحید گۆلخەندان" لە کۆماری ئیسلامی ئێران میدالیای برۆنزیان دەست خست . تیمی نیشتمانی واترپۆلۆی ئێران یش سەرەڕای یەکسانی ٩ بەرامبەر ٩ لە یاری لەگەڵ تورکیا بە هۆی کەمبوونی گۆڵ لە سەکۆی دوهەمی پالەوانەتی ڕاوەستاو میدالیای زێوی وەرگرت . لە مەلێی ٥٠ مەرتی پەپولەیی دا ، " مەهدی ئەنساری" لە ئێران برۆنزی وەرگرت و تیمی چوار لە سەد مەتری تێکەڵاوی پیاوانی ئێرانیش لە سەر سەکۆی سێهەم ڕاوەستان . لە تێکواندۆیش " سەید حسین ئیحسانی" نوێنەری ئێران لە کێشی خوارەوەی ٦٨ کیلو میدالیای زێوی دەستخست . " سودابە پور سادقی" لە خوارەوەی ٤٩ کیلو میدالیای برۆنزی دەست خست و لە ئاکام دا " ئەکرەم خودا بەندە" لە کێشی زیادلە ٧٨ کیلو میدالیای زێوی دەسخست . لە ڕاکردن و مەیدانیش " عەلی خەدیوەر" لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر لە سەر سەکۆی سێهەم دا ڕاوەستا . بەم شێوە کاروانی ئێران سەر جەم بەدەستخستنی میدالیاکانی ڕۆژی پێنجەم ، بە ٥٦ میدالیا بریتی لە ١٥ زێر ، ١٧ زێو و ٢٤ برۆنز لە سەر سەکۆی سێهەم دا مایەوە . چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتە ئیسلامییەکان بە ئامادە بوونی وەرزیشڤانانی پەنجاو چوار وڵاتی ئیسلامی لە ٢٢ لقی وەرزیشی لە رۆژی شەممە ١٣ مای بە فەرمی لە باکۆ ، پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستپێکراوە و تا دوو شەممە ٢٢ مای درێژەی دەبێ .