May 18, 2017 13:12 Asia/Tehran
  • دووهەمین سەرکەوتنی تیمی فوتساڵی ئێران لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی ژێر ٢٠ ساڵ لە ئاسیا

تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران لە دووهەمین یاری خۆی لە پیشبرکێکانی پاڵەوانی ئاسیا لە تایلەند ، تیمی ئیماراتی شکست داوە .

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران ڕۆژی پینج شەممە لە دووهەمین یاری خۆی لە قۆناخی بەرایی ڕکابەرییەکانی پالەوانی ئاسیا ، تیمی ئیماراتی ٥ بە یەک شکست داوە . تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران ڕۆژی چوار شەممە یش لە یەکەمین یاری سەرکەوتووانەی توانی بوو ٦ بە سیفر بەرامبەر مەغولستان بە سەرکەوتن بگات . تیمی فوتساڵی ئێران سبەێنی هەینی و لە سێهەمین یاری بەرەو ڕووی تیمی چین دەبێت و رۆژی شەممە لە دوایی دیداری خۆی لە قۆناخی گرووپی لەگەڵ قرقیزستان یاری دەکات. تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران لە گرووپی چوارەمی پێشبرکێکانی پالەوانی ئاسیا لەگەڵ تیمەکانی قرقیزستان ، چین ، مەغولستان و ئیمارات لەیەک گرووپ دان .  پالەوانی پێشبرکێکانی پالەوانی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا ، بەرەبەشی یارییەکانی ئۆلەمپیکی گەنجانی ٢٠١٨ لە بۆینیس ئایرێسی ئارژانتینی  دەستخست .

سەرپەیڤ