May 19, 2017 07:44 Asia/Tehran
  • دەستخستنی میدالیای زێر و بۆرۆنز لەلایەن وەرزشڤانانی ئێرانی لە پێشبرکێکانی باکۆ

دایوینگکاری ئێران لە یارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان لە باکۆ میدالیای زێر وڕاکەری ئێرانی لە ڕکابەری ڕاکردنی کەم ئەندامان لەم یاریانە دا میدالیای برۆنزی دەستخست .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " مۆجتەبا وەلی پور" دایوینگکاری ئێران لە فیناڵی  برگەی سێ مەتری تاکەکەسی لە یارییەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان میدالیای بە بایخی زێری دەستخست .  " ئارەش خسرەوی" یش لە پێشبرکێکانی ڕاکردنی کەم ئەندامانی وڵاتە ئیسلامییەکان  لە ڕاکردنی دووسەد مەتر ، بۆرۆنزی وەرگرت .  چوارەمین خولی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتە ئیسلامییەکان بە ئامادەبوونی وەرزشڤانانی ٥٤ وڵاتی ئیسلامی لە ٢٢ لقی وەرزشی لە شەممە ١٣ مای لە باکۆ پیتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستپێکراوە و تا دوو شەممە ٢٢ مای درێژەی دەبێ . کاروانی وەرزشی ئێران بە ١٢٧ وەرزشڤانی پیاو و ٣١ وەرزشڤانی  ئافرەت لە ٢٠ لق لەم پێشبرکێانە ئامادەن .