بردنەوەی پر گوڵی تیمی فوتساڵی ئێران بەرامبەر چین
May 19, 2017 19:38 Asia/Tehran
تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵانی ئێران رۆژی هەینی لە قۆناخی گرووپی ڕکابەرییەکانی پالەوانی ئاسیا لە تایلەند بەرەو ڕووی تیمی فوتساڵی چین بوو ولەم یارییە بە ەئنجامی ٦ بە یەک سەرکەوت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، تیمی فوتساڵی ئێران بەم بردنەوەی ، ٩ ئیمتیازی دەستخست و چوو بۆ قۆناخی چارەگی پێش لە فینالی ئەم پێشبڕکێانە.
یاری دواتری تیمی فوتساڵی ئێران سبەێنێ شەممە بەرامبەر قرقیزستانە . تیمی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵ ی ئێران تا بەئێستا تیمەکانی مەغولستان و ئیماراتی شکست داوە . تیمی فوتساڵی ئێران لە گرووپی چوارەمی پێشبرکێکانی پالەوانی ئاسیا لەگەڵ تیمەکانی قرقیزستان ،چین ، مەغولستان و ئیمارات هاو گرووپە . پەلاوانی پێشبڕکیکانی پالەوانی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا ، بەرەبەشی یارییەکانی ئۆلەمپیکی گەنجانی ٢٠١٨ لە بوئیوس ئایرسی ئارژانتن دەستدەخات .