"گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه" وەرگێڕدراەوە سەر زمانی فارسی
May 23, 2017 09:22 Asia/Tehran
ڕۆمانێکی دیکه‌ی نووسه‌ری ناسراوی کورد، عه‌تا نه‌هایی له تاران وەرگێڕدراەوە سەر زمانی فارسی.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر؛ ڕۆمانی "گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه" له لایه‌ن ڕه‌زا که‌ریم مجاور کراوه‌ته فارسی و له تاران چاپ دراوه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه.
ئه‌م ڕۆمانه‌ی عه‌تا نه‌هایی له ژێر ناوی "آخرین روزهای زندگی هلاله" وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له چاپ دراوه.
شایانی باسه که له چه‌ند ساڵی ڕابردوو چاپی کتێب به زمانی کوردی و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی ڕۆمانه کوردییه‌کان بۆ سه‌ر زمانی فارسی په‌ره‌یه‌کی زۆر باشی سه‌ندووه و خوێنه‌ری زمانی فارسی پێشوازی باش له نووسه‌ری کورد ده‌کات.