خه‌ڵاتێکی جیهانی بوو بە نسیبی وێنه‌گرێکی کورد
مزه‌فه‌ر سه‌رمه‌ستی، وێنه‌گری ناسراوی کورد بۆ دووهه‌مین ساڵ له دوای یه‌ک، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاژه‌ڵانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێ به‌خشرا.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاژه‌ڵان OIE هه‌ر ساڵ کێبه‌رکێی وێنه‌ی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پزیشکیی ئاژه‌ڵان له جیهان به‌ڕێوه ده‌بات و له‌م کێبه‌رکێیه‌دا ۵ که‌س له پێنج قاڕه‌ی جیهان و یه‌ک که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه وه‌ک که‌سانی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ساڵی ڕابردووش (۲۰۱۶) وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ی مسۆگر کرد بوو.
خه‌ڵاتی ئه‌م فستیڤاڵه یه‌ک هه‌زار یۆرۆیه که له کۆنفرانسی سه‌رانسه‌ری ڕێکخراوی جیهانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رمه‌ستی ۵ وێنه‌ی له ژێر ناوی "ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ" بۆ ئه‌م فستیڤاڵه هه‌نارد بوو که یه‌کێک له‌م وێنانه خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی ساڵی ۲۰۱۷ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی پێ به‌خشراوه.
سه‌رمه‌ستی ماوه‌ی ۲۹ ساڵه فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی "پزیشکیی ئاژه‌ڵان" له پارێزگای کوردستانه .