ئایەتوڵا شاهروودی: ڕۆڵی ئیمام شافعی له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وی بێ وێنه‌یه
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له پارێزگای کوردستان له میانه‌ی به‌شداری له کۆنفڕانسی ئیمام شافعی (د.خ) له ئه‌ندۆرنێزیا وتی: ڕۆڵی ئیمام شافعی له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وی بێ وێنه‌یه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسینی شاهرودی زیادی کرد: ئیمام شافعی هه‌روه‌ها ڕێزی بۆ ئه‌هلی به‌یتی شیعه بووه و ئه‌مه‌ش وه‌ک دیاره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌کان بوختانی بۆ دروست بکه‌ن تاکوو له گرنگی بۆچوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره له دژی توندڕه‌وه‌کان که‌م بکرێته‌وه.
ئایه‌توڵا شاهرودی وتی: ئیمام شافعی شێعری زۆری هه‌یه که له ڕێز گرتن له ئه‌هلی به‌یت نووسراوه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن توندڕه‌وه‌کانه‌وه وه‌ک تۆمه‌ت باسی ده‌کرێت. جیهانی ئیسلام ده‌توانێت له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما هاوبه‌شانه پێکه‌وه یه‌کگرتوو بێت و به‌ره‌وڕووی تیرۆر له ناوچه‌که و جیهانیشدا ببێته‌وه.
شایانی باسه که کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکدانه‌وه‌ی ڕوانگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئیمام شافعی به هاوکاری زانکۆی ته‌قریبی مه‌زاهبی ئیسلامی و ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی ڕۆژئاوای ئێران و زانکۆی زانسته ئیسلامییه‌کانی وڵاتی ئه‌ندۆنێزی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەم کۆنفڕانسه به‌شێکه له پێش کۆنگره‌کانی، یه‌که‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمام شافعی که بڕیار وایه ئه‌مساڵ له شاری سنه به‌ڕێوه بچێت به‌ر له‌م کۆنفڕانسه‌ی ئه‌ندۆنێزیا و له وه‌رزی زستاندا، کۆنفڕاسێکی دیکه‌ش له شاری سلێمانی به هاوکاری زانکۆی ته‌قریبی مه‌زاهبی سنه و ئیداره‌ی ئه‌وقافی شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه که کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکدانه‌وه‌ی ژیان و ئه‌ندێشه‌کانی ئیمام شافعی (د.خ) بڕیار وایه ئه‌مساڵ هاوین له سنه به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جیهانی ئیمام شافعییه (د.خ) که ئێران به مه‌به‌ستی لێک‌نزیک کردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره‌ی ئه‌هلی سوننه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.